پەلاماری موشەکیی یەمەنیەکان بۆسەر فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدی عەرەبستان
ئەرتەشی یەمەن لە کاردانەوە بە تاوسەندنی تاوانکاریی سعودی و گەمارۆی یەمەن ، بۆ جارێکی دیکە فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدی لە ریازی پێتەختی سعودی پێکا .
بە پێی راپورتی ئەلمنار ، دوای ئەم پەلامارە ، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی عەرەبستانی سعودی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لەبەر دواکەوتنی گەشتە ئاسمانیەکان ، داوای لێبوردنی لە موسافیران کرد و رایگەیاند ئەم کێشەیە لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە بووە .
وێنەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵی ئاسمانییش باس لە تێکچوونی ئاڕاستەی گەشتەکان و سەرلێشواویی فڕۆکەکان لە ئاسمانی عەرەبستانی سعودی دەکات . فڕۆکە دەستدرێژکارەکانی سعودی لە دوایین پەلامارەکانی خۆیان دا ، سەر لە بەیانیی دوشەممە 5 جار شاری سەنعای پێتەختی یەمەینان بۆردومانکرد .
لەم پەلامارانەدا ناوچەی نەھدین و گەڕەکی نەھزە کەوتنە بەر پەلامار .
فڕۆکەکانی سعودی ھەروەھا ناوچەی بەنی حەسەن لە شاری عەبەس لە پارێزگەی حەججەیان بە خەستی بۆردومانکرد .
شەڕی ھاوپەیمانیی سعودی لە دژی یەمەن ھەینی داھاتوو پێ دەنێتە حەوتەمین ساڵی خۆی .