جەختی «میشێل عەون» لە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i394803-جەختی_میشێل_عەون_لە_سەر_گەڕانەوەی_ئاوارەکانی_سوریا_بۆ_وڵاتەکەیان
سەرۆک کۆماری لوینان لە سەر گەڕانەوەی ھەرچی خێراتری ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان پێی داگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 01, 2021 11:38 Asia/Tehran
  • جەختی «میشێل عەون» لە سەر گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان

سەرۆک کۆماری لوینان لە سەر گەڕانەوەی ھەرچی خێراتری ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلنەشرە، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوینان ڕۆژی چوارشەممە لە دیدارڕی نوێنەرێکی کۆمەیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە لوبنان وتی: بوونی ئاوارەکانی سووریا لە لوبنان گەلێک سەخت و ناخۆشە.

ھەروەھا «حسان دیاب» سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی لوبنان لە کۆنفرانسی بارەبووی یووریا کە یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەیان برد، وتی: ھەل و مەرجی دژواری لوبنان شوێن لە سەر ئاوارەکانی سووریاش دادەنێت و ھاوکات ئاوارەکان بارێکی گرانیش بە سەر شانی ئابووریی لوبنانەوە.

بە قسەی کاربەدەستانی لوبنانی ملوێنێک و ٥٠٠ ھەزار پەناخوازی سووری لەو وڵاتەدا دەژین.