درێژەی پێشڕەوی هێزە یەمەنیەکان لە بەرەی مەئریب
سەرچاوە سەربازیەکان باسیان کرد لە تێکهەڵچوون لە نێوان ئەندامانی حکومەتی دەس لە کار کشاوە و هێزەکانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە نزیکی شاری ستراتژیکی مەئریب و کوژرانی 74 کەس .
سەرچاوە سەربازیەکان ڕایانگەیاند تێکهەڵچوون لە نێوان ئەندامانی حکومەتی دەس لە کارکشاوەی مەنسوور هادی سەربە عەرەبستانی سەعوودی وهێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە سێ میحوەر بەردەوامە و هێزە یەمەنیەکان لە دوو ناوچەی ئەلکەسارە و ئەلمەشەج لە باکووری ڕۆژئاوای شاری مەئریب پێشڕەویان بووە .
ئەو سەرچاوانە وتیشیان پێشکەوتنی هێزە یەمەنیەکان لە حاڵێکدا بە دی هاتووە کە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بە پەلامارەکانی خۆیان پشتیوانیان کردووە لە هێزەکانی حکومەتی دەست لەکارکشاوە .
بە پێی ئەو ڕاپوڕتە بە دوای ئەو تێکهەڵچوونانە 74 کەس لە دوو لایەن کوژراون .
قۆناغی نوێی ئوپڕاسیونی ڕزگار کردنی پارێزگای ستراتژی و خاوەن نەوتی مەئریب زیاتر لە دوو مانگە کە دەس پێکراوە و هێزە یەمەنیەکان خۆیان گەیاندووەتە شاری مەئریب .