پەلاماری یەمەنیەکان بۆسەر بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالیدی عەرەبستان
یەکینەی خوفڕی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بۆ جارێکی دیکە بنکەی مەلیک خالیدی لە پارێزگەی عەسیری عەرەبستان پێکا .
بە پێی راپۆرتی سکای نیوز ، یەحیا سەریع وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن سەرلەبەیانیی یەکشەممە جەختی کردەوە ، ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی مەلیک خالیدی سەر بە ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودییان لە خەمیس مەشیت بە خۆفڕی قاسف کەی توو پێکاوە و ئەم لێدانە زۆر ورد بووە .
وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن گوتیشی ، پێکانی بنکەکانی سعودی وڵامێکی ئاسایی و یاسایی بە توندبوونی دەستدرێژیەکان و گەمارۆی ھەمەلایەنەی سەر وڵاتی یەمەنە .
بەر لەوە محەمەد ناسر عاتفی وەزیری بەرگریی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن جەختی کردەوە ، ئەگەر ھاوپەیمانیی سعودی بیھەوێ درێژە بدات بە گەمژەیی خۆی لە دەستدریژیی بۆسەر یەمەن ، ستراتژیای دیکە جێبەجێ دەکرێ.