خولی تازەی ھەڵمەتی موشەکیانەی خۆڕاگری بۆ سەر تەلەبیب و ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی ژێر دەستەڵ١اتی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i396437-خولی_تازەی_ھەڵمەتی_موشەکیانەی_خۆڕاگری_بۆ_سەر_تەلەبیب_و_ناوچەکانی_دیکەی_ھەرێمی_ژێر_دەستەڵ١اتی_ڕژێمی_زایونی
گوردانەکانی «عززەددین قەسام» لقی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوردومانی ژێرخانە ناسەربازییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێکی تازەی ھەڵمەتی موشەک و ڕۆکێتیان بەرەو تەلەبیب دەست پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 13, 2021 08:52 Asia/Tehran
  • خولی تازەی ھەڵمەتی موشەکیانەی خۆڕاگری بۆ سەر تەلەبیب و ناوچەکانی دیکەی ھەرێمی ژێر دەستەڵ١اتی ڕژێمی زایونی

گوردانەکانی «عززەددین قەسام» لقی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوردومانی ژێرخانە ناسەربازییەکان لە کەرتی غەززە، شەپۆلێکی تازەی ھەڵمەتی موشەک و ڕۆکێتیان بەرەو تەلەبیب دەست پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی «مەیادین» میدیا زایونییەکان باسی بیسترانی دەنگی قیژۆکی ئاگادارکردنەوەی ھەڵمەتی موشەکییان کردووە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی تەلەبیب لەوانە فڕگەی «بن گۆریۆن».

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم میدیاگەلە موشەکەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بۆ یەکەمجار بەرەو مەوداگەلێکی زۆر دوورتر لە تەلەبیب و بە تایبەت شارە داگیرکراوەکانی «ناسرە» و«حەیفا» ھاو ھاوێژراون.

دوابەدوای ئەم ھەڵمەتانە سێ زایونی لەکاتی ھەڵاتن بۆ حەشارگەیەک لە تەلەبیب پێوە بوونە. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە تەواوی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕگەی «بن گۆریۆن» ئاراستەی خۆیانیان گۆڕیوە.