May 15, 2021 17:35 Asia/Tehran
  • تێگیرانی دەیان موشەک لە تەلەڤیڤ و ئەشدود لە وڵامی قەسابخانەکەی کەمپی

گروپی موقاوەمەی "کتائب عز‌الدین القسام" ی فەلەستین باسی تێگرتنی دەیان موشەکی کرد لە تەلەڤیڤ و ئەشدوود لە وڵامی قەڵاچۆکاریی زایۆنیەکان لە کەمپی "الشاطئ".

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، لە هەمان کات دا میدیا زایۆنیەکانیش باسی هاویژرانی لانیکەم 30 موشەکیان کردووە بەرەو تەلەڤیڤ ودەوروبەری و هەندێ سەرچاوەش باسی لێدرانی ئاژیری مەترسی لەم شارەیان کرد .

 لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس هەروەها رایگەیاند دەیان موشەک لە ئەشدوود گیراوە .

ئەشدوود لە گرنگ ترین ناوەندە تیجاریەکانی رژێمی زایۆنی لە نزیک تەلەڤیڤیە.

لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس شارۆکەی زایۆنیست نشینی مودیعین لە رۆژاوای راموڵڵاشی پێکا.

بە دوای پەلاماری ئەمڕۆسەرلەبەیانیی فڕۆکە جەنگیەکانی زاِیۆنیستی بۆ سەر کەمپی شاتی غەززە بێ وشداریی پێشوو ، ماڵی دوو شارومەندی فەلەستینی پێکرا کە تیایدا 10 کەس لە ئەندامانی ئەم دوو بنەماڵەیە لەوان 6 منداڵ و دوو ژن شەهید کران .

سەرپەیڤ