May 18, 2021 16:48 Asia/Tehran
  • ڕێزنانی تاقمە فەلەستینییەکان لە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

کۆمەڵێک لە تاقمەکانی خۆڕاگری و ڕەوتی بەرخۆدانی فەلەستین بە ناردنی نامەگەلێکی جیاجیا بۆ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ستایشی ھەڵوێستی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییان کرد لە ڕۆژی جیھانیی قودس دا.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی پاراستن و بڵاوکردنەوەی بەرھەمەکانی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی، پێنج تاقمی خۆڕاگریی فەلەستینی لەو نامەگەلەدا وێڕای ستایشی دووبارەی ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ داکۆکی لە خۆڕاگریی جەماوەری فەلەستین و بە فەرمی نەناسینی ڕژێمی زایونی، لە سەر بەردەوام کرانی ڕێبازی خۆڕاگری ھەتا ڕزگاریی قودسی پیرۆز جەختیان کردووەو وتەکانی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامییان لە ڕۆژی قودسی ئەمساڵ دا وەک نەخشە ڕێگایەک بۆ ڕزگاریی فەلەستین لێک داوەتەوە.

بەرەی جەماوەریی ڕزگاریدەری فەلەستین(نووسینگەی سەرکردایەتیی گشتی و مەکتەبی سیاسی)، بزوتنەوەی فەتحی ئینتیفازە، بەرەی خەباتی جەماوەریی فەلەستین و ھێزەکانی فەلەستین لەو نامەگەلەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک تەوەرەی یەکێتی و خۆڕاگریی نێوان وڵاتانی ئیسلامی، ڕێزیان گرت لە ناوو یادو ھەوڵەکانی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» لە ئاراستەی زیندوو ڕاگرتی ئازمانجەکانی فە لەستین. 

سەرپەیڤ