ئامادەبوونی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە شەقامەکانی غەززە
یەحیا سەنوار سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە کەرتی غەززە ، رۆژی شەممە و دوو رۆژ دوای دەسپێکی ئاگربەس ، لە شەقامەکانی غەززە ئامادەبوو.
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، یەحیا سەنوار کە لە ماوەی دەستدرێژیی 12 رۆژەی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە ، ماڵەکەی لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی رژێمی زایۆنیەوە بۆردومانکرابوو ، دوێنێ لە شەقامەکانی غەززە دەرکەوت .
ناوبراو لە یەکەم ھەنگاودا سەردانی ماڵی شەھید باسم عیسا لە فەرماندەرانی شەھیدی گوردانەکانی قەسامی کرد و چاویکەوت بە بنەماڵەی ئەم شەھیدە .
ئەوە یەکەم دەرکەوتنی ئاشکرای سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە دوای شەڕی 12 روژەی ئەم بەینە لە دژی زایۆنیەکانە.
لە لایەکی دیکەوە ، بێنی گانتز وەزیری شەڕی رژێمی زایۆنی پێیشتر گوتبووی سەنوار و محەمەد زەیف فەرماندەی گوردانەکانی قەسام ھەروا ئامانجی سەرەکیی تیرۆری ئەم رژێمەن .