ئەلئەخبار : ئیسماعیل ھەنییە سەردانی بەیرووت و تاران دەکات
رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ، باسی بڕیاری سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس دەکات بۆ سەردانی بەیرووت و تاران .
رۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان ئەمڕۆ شەممە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان نووسی ، ئیسماعیل ھەنییە سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس کە ئێستا لە قاھیرەیە ، بەنیازە گەشتێکی ھەبێت بۆ چەند وڵاتی عەرەبی و ناوچەکە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، ئیسماعیل ھەنییە بڕیارە لە سەردانی تاران چاوی بکەوێت بە رابەری باڵای شۆڕش ، سەرۆک کۆمار ، وەزیری دەرەوە و چەند بەرپرسی دیکەی باڵای ئێران و سپای پاسداران .
ئەلئەخبار دەشڵێ ، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لە سەردانی بەیرووتیش لەوانەیە لە گەڵ سکرتێری گشتیی حزبووڵڵای لوبنان و سەرۆکانی سێ دەسەڵاتەکەی لوبنان دیدار بکات .
ھەنییە ئێستا لە قاھیرەیە و لە بارەی بنیاتنانەوەی غەززە و چەسپانی ئاگربەس و گۆڕینەوەی یەخسیران لە گەڵ گروپەکانی خۆڕاگریی و بەرپرسانی میسریی وتووێژ دەکات .