ته‌مووز 03, 2021 22:07 Asia/Tehran
  • ریاز : لە دانوستان لە گەڵ ئێران پێشوازیی دەکەین

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی بە ئاماژە بەوەی کە هەندێ گروپ و لایەنی ناوچەکە بوونەتە مایەی نیگەرانیی ریاز ، گوتی وڵاتەکە لە وتووێژ لە گەڵ ئێران پێشوازی دەکات .

بە پێی هەواڵی ئەلجەزیرە ، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودی هەڵوێستی ئێران و سعودی لە هەمبەر وتووێژەکانی ئەم دواییانەی کە چەند مانگ لەمەوبەر دەسپێبوو ، بە پۆزەتیڤ ناوبرد و هیوای خواست ئەم وتووێژانە ببن بە هۆی داخرانی لاپەڕەی پێشوو .

 وەزیری سعودی لە کاتێک دا باسی ئاسایشی ناوچەکە دەکات کە وڵاتەکەی زیاتر لە 6 ساڵە بە دەسپێکردنی شەڕێکی هەمەلایەنە لە دژی یەمەن ، ئەم وڵاتەی گەمارۆداوە و هەزاران یەمەنیی ئاوارە کردووە .

فەیسەڵ فەرحان لە وڵامی پرسیارێک لە بارەی ئەوەی کە لە چ بارودۆخێک دا عەرەبستانی سعودی ئیسراییل بە فەرمی دەناسێ ، بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئەولەویەتی ئێستای ریاز گەڕانەوەی ئیسراییل و فەلەستین بۆ سەر مێزی دانوستانە .

ئیددعاشی کرد تا کاتێک کە فەلەستینیەکان بە وڵاتێک بەپێتەختیی قودس و ژیانێکی گونجاو نەگەن ، ریاز تەلەڤیڤ بە فەرمی ناناسێ .

سەرپەیڤ