پەیامی سەرەخۆشیی «ئەلئەزھەر»ی میسر بۆ دەوڵەت و جەماوەری عێراق
«ئەلئەزھەر»ی میسر گیان لەدەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقیی لە کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەم وڵاتەی لە دەوڵەت و نەتەوەی عێراق سەرەخۆشیی کرد.
«ئەلئەزھەر»ی میسربە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای سەرەخۆشی کردن لە دەوڵەت و جەماوەری عێراق لە بەر
گیان لەدەست دانی کۆمەڵێک لە شارومەندانی عێراقیی لە کارەساتی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ڕاھێنانی «ئیمام حسەین(ع)» لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» لەگەڵیاندا ھاودەردیی دەربڕی.
شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە مەکۆی کەرەنتینی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە بینای سەرەکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئیمام حسەین(ع)»ی ناوەڕاستی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» ھەتا ئێستا زیاتر لە ٩٠ کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوونە.
ھەواڵدەریی عێراق ڕایگەیاندووە کە دادگەی ناسریە بڕیاری گرتنی بۆ ١٣ تۆمەتباری ئەم ئاگرکەوتنەوەیە دەرکردووە کە ناوی «سەددام تەویل» بەڕێوەبەری تەندروستیی ئەم پارێزگایەش لە نێویاندا بەدی دەکرێت.