یونیسیف : لوبنان پێی نایه چاخی برسێتییه‌وه، 77%ی خەڵک نان نییه بیخۆن
رێکخراوی یونیسیف، سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئاشکرایکرد 77% خێزانه لوبنانییه‌کان پاره‌ی ته‌واویان بۆ کڕینی خۆراک و خواردن پێ نییه.
رۆژنامه‌ی تایمزی چاپی به‌ریتانیا له‌سه‌ر راپۆرتێکی رێکخراوی یونیسێف ئاشکرایکردووه که ئه‌م داڕمانه‌ی ئێستای ئابووریی لوبنان له رووی قه‌باره و له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت، کاره‌ساتبارترین داڕمانه له مێژوودا و ده‌توانرێت بووترێت که ئه‌و وڵاته پێی ناوه‌ته چاخی برسێتییه‌وه.
راپۆرته‌که هۆکاری راسته‌وخۆی ئه‌و داڕمانه ئابوورییه ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نه سیاسیه‌کانی لوبنان، بانکی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌وه‌نده قه‌رزی له بانکه ئه‌هلییه‌کان کردووه تا هاواری لێ هه‌ستا و که‌وته ژێر قورساییه‌کی گه‌وره‌وه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی راپۆرته‌که‌دا هاتووه که پێداچوونه‌وه به حساباتی بانکی ناوه‌ندیی لوبنان به‌بێ چاکسازیکردن له سیستمی ئه‌و وڵاته‌دا، هیچ سوودێکی نییه و ته‌نانه‌ت سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و حکومه‌ته‌کانی جیهانیش تازه ناتوانن لوبنان له‌و کاره‌ساته ئابووریه رزگار بکه‌ن که به سه‌ری هاتووه.