ته‌مووز 24, 2021 19:55 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای یەمەن بە سەر بەرزاییگەلێکی نوێ لە شەبووەی یەمەن

هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن کونتڕۆڵی بەرزاییگەلی نوێیان لە ناوچەی ستراتژیکی " عەقبە ئەلقەندز" لە پارێزگای شەبووەیان گرتە دەس .

 هێزە یەمەنیەکان سەرەڕای بوونی ئەندامان و کەرەستەی زۆر کە حکومەتی دەس لە کار کشاوەی مەنسوور هادی سەر بە ڕژیمی  سەعوودی بە مەبەستی  سەندنەوەی ناوچەی عەقەبە ئەلقەندز  ناردوویەتی بە ئەنجامدانی ئوپراسیونگەلێک توانیان زاڵ بن بەسەر بەرزاییگەلێکی نوێ لەو ناوچەیە لە پارێزگای شەبووە و خەساری قورسی لە هێزەکانی هادی دا .

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە بەو پێشکەوتنە  ناوچەی بیحان  لە پارێزگای شەبووە کەوتە بەر ئەنگێوی هێزەکانی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان .

 

سەرپەیڤ