نەجیب مەیقاتی پێکھێنانی کابینەی لوبنانی پێ سپێردرا
فراکسیۆنی «التنمیه و التحریر» ی لوبنان ، نەجیب مەیقاتیی وەک راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی ئەم وڵاتە دەسنیشانکرد .
بە پێی راپۆرتی النشرە ، ئەنوەر خەلیل نوێنەری «التنمیه و التحریر» ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ، کابینە گرنگترین کلیلی دەسپێکی پرۆسەی چاکسازی و راگرتنی ھەرەسبردنی کارەساتبارە کە بەرۆکی ئابووری و پرسە کومەڵایەتیەکانی گرتووە .
خەلیل جەختی کردەوە ، دەبێ دەنگی گەلی لوبنان ببیسترێ و لە گەڵ ئازار و پێداویستەیکانیان دا ھاوخەمی بکرێت و لەبەر ئەوە نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە ھەر ھەنگاوێکی ئەرێنی لە بواری پێکھێنانی کابینەپێشوازی دەکات .
دوای رێکنەوکەوتنی سەعد حەریری لە گەڵ میش عەون سەرۆکی لوبنان ، حەریری لە وتارێک دا ھەواڵی پاشگەزبوونەوەی خۆی بۆپێکھێنانی کابینە راگەیاند .
بارودۆخی سیاسی و ئابووریی لوبنان قەرانیە و کەوتنی نرخی لیر لە بەرامبەر دۆڵار لە تەنیشت بۆشایی حکومەت ، دۆخێکی ئاڵۆزکاوی بۆ ئەم وڵاتە بەدی ھێناوە .