نەجیب مەیقاتی پێکھێنانی کابینەی لوبنانی پێ سپێردرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i399017-نەجیب_مەیقاتی_پێکھێنانی_کابینەی_لوبنانی_پێ_سپێردرا
فراکسیۆنی «التنمیه و التحریر» ی لوبنان ، نەجیب مەیقاتیی وەک راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی ئەم وڵاتە دەسنیشانکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2021 19:01 Asia/Tehran
  • نەجیب مەیقاتی پێکھێنانی کابینەی لوبنانی پێ سپێردرا

فراکسیۆنی «التنمیه و التحریر» ی لوبنان ، نەجیب مەیقاتیی وەک راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی ئەم وڵاتە دەسنیشانکرد .

بە پێی راپۆرتی النشرە ، ئەنوەر خەلیل نوێنەری «التنمیه و التحریر»  ئەمڕۆ دوشەممە گوتی ، کابینە گرنگترین کلیلی دەسپێکی پرۆسەی چاکسازی و راگرتنی ھەرەسبردنی کارەساتبارە کە بەرۆکی ئابووری و پرسە کومەڵایەتیەکانی گرتووە . 

 خەلیل جەختی کردەوە ، دەبێ دەنگی گەلی لوبنان ببیسترێ و لە گەڵ ئازار و پێداویستەیکانیان دا ھاوخەمی بکرێت و لەبەر ئەوە نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان لە ھەر ھەنگاوێکی ئەرێنی لە بواری پێکھێنانی کابینەپێشوازی دەکات . 

 دوای رێکنەوکەوتنی سەعد حەریری لە گەڵ میش عەون سەرۆکی لوبنان ، حەریری لە وتارێک دا ھەواڵی پاشگەزبوونەوەی خۆی بۆپێکھێنانی کابینە راگەیاند . 

بارودۆخی سیاسی و ئابووریی لوبنان قەرانیە و کەوتنی نرخی لیر لە بەرامبەر دۆڵار لە تەنیشت بۆشایی حکومەت ، دۆخێکی ئاڵۆزکاوی بۆ ئەم وڵاتە بەدی ھێناوە .