میقاتی : هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە قۆناغی کۆتایی دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i399472-میقاتی_هەنگاوەکان_بۆ_پێکهێنانی_حکومەت_لە_قۆناغی_کۆتایی_دایە
سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان جەختی کردەوە :هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە قۆناغی کۆتایی دایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2021 15:09 Asia/Tehran
  • میقاتی : هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە قۆناغی کۆتایی دایە

سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان جەختی کردەوە :هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لە قۆناغی کۆتایی دایە.

نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی لوبنان رۆژی هەینی گوتی : لە بارەی پێکهێنانی حکومەت بێدەنگیی باشتر لە لێدوانە . بە هیوای خوا کارەکان روو لە کۆتاییە . 

ناوبراو گوتیشی : ئەگەر بڕیار لەسەر دەستاودەست پێکرانی پۆستەکان لە نێوان لایەنەکان بێت ئەم پرسە زۆربەی پۆستەکان دەگرێتەوە . 

 میقاتی گوتی : بەشێک لە قسەکانی من لە گەڵ عەون  لە بارەی بارگرژیەکانی باشووری لوبنان بوو . هێوادارین رەوشەکە هێور بێتەوە . من سپاسی ئەرتەش دەکەم لەبەر رۆڵێک کە دەینوێنێ . 

 رۆژی پێنجشەمەش میقاتی دوای دیتنی میشل عەون سەرۆکی لوبنان گوتی : ئێمە لە دانوستانەکانمان دا لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پێشکەوتنی بەرچاومان بووە بەڵام ئەم پێشکەوتنە سستە . 

لە هەمان کات دا سەرچاوەکانی هەواڵ باسی بوونی هەندێ لەمپەر لە سەر رێگەی دانوستانەکانی پێکهاتنی کابینەی لوبنان و ناکۆکیەکان لەسەر وەزارەتخانە گرنگ و سەرەکیەکان وەک وەزارەتی دارایی دەکەن.