ئاب 14, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • یونیسێف: پتر لە یانزە ملوێن منداڵی یەمەنی پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە

سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان «یونیسێف» ڕۆژی ھەینی ڕەوشتی مرۆڤی لە یەمەنی بە کارەساتبار زانی و ڕایگەیاند کە، پتر لە یانزە ملوێن منداڵی یەمەنی پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ێیونیسێف» لە ڕاپۆرتێکدا بە دەربڕینی ئەمەی کە یەمەن لەگەڵ نالەبارترین قەیرانی مرۆڤی لە جیھاندا بەرەوڕووە، ڕ اشیگەیاند: ١١ ملوێن و ٣٠٠ ھەزار منداڵ لە یەمەن دا ئێستاکە پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانەیە.

«مارک لوکوک» یاریدەری شکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانەش لەم دواییەدا ڕایگەیاند: یەمەن بەرەوڕووی خراپترین کارەساتی مرۆڤییە.

منداڵانی یەمەنی ێوربانیانی سەرەکیی ھێرشەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر یەمەنن.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە. دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنیشی لەگەڵ کەم بوونی خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە.

سەرپەیڤ