دانپیاھێنانی وەزیری رژپمی زایۆنی بە وردبوونی پلانی راکردنی یەخسیرانی فەلەستینی
وەزیری ئاسایشی نێوخۆی رژێمی زایۆنی دانی نا بە وردبوونی پلانی یەخسیرانی فەلەستینی بۆ راکردن لە یەکێک لە بەندیخانەکانی بە ناو واوە ئاسایشیی ئەم رژێمە .
بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی فارس ، بە دوای راکردنی 6 کەس لە یەخسرانی فەلەستینی لە بەندیخانەی جەلبوع لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو و داڕمانی ھەیبەتی درۆیینەی سپەری ئاسایشیی رژێمی زایۆنی ، عەمر بار لێڤ وەزیری ئاسایشی نێوخۆی رژێمی ئیسراییل وێڕای داننان بە کارێکی گرنگ کە یەخسیرانی فەلەستینی ئەنجامیاندا ، گوتی : پلانداڕشتنی بەندیەکان بۆ راکردن لەم زیندانە زۆر ورد بووە .
شەش یەخسیری فەلەستینی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ توانیان لە رێگەی لێدانی دەیان میتر تونێل ، لە بەندیخانەی جەلبوعی رژێمی زایۆنی کە یەکێک لە ئاسایشی ترین بەندیخانەکانی ئەم رژێمەیە ، رابکەن .
راکردنی یەخسیرانی فەلەستینی ، سەرانی رژێمی زایۆنی لەوان نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیران و کۆڕ و ناوەندەکانی ئەم رژێمەی تووشی پەشۆکاویی کرد .
بە دوای ئەم رووداوەدا دانیشتوانی شاری غەززە ھاتنە سەر شەقامەکان و دەستیانکرد بە شادمانی کردن .
بزووتنەوەی حزبوڵڵای لئبنانیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، ئەوەی کە یەخسیرانی فەلەستینی ئەنجامیاندا ، زللەیەکی قاییم بوو لە ئیسراییل و رێوشوێنە ئاسیایشیە توند و تۆڵەکانی .