پێکدادانی توند لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل لە شاری جەنین
دوای ڕوودانی پێکدادانی توند لە نێوان فەلەستینییەکان و زایۆنییەکان لە شاری جەنین هەڵکەوتوو لە لای ڕۆژاوا چەند فەلەستینی بە توندی بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فەلەستین یەوم، دوای دەستگیری دوایین دیلی ئۆپراسیۆنی تونێلی ئازادی لە شاری جەنین هەڵکەوتوو لە لای ڕۆژاوا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پێکدادانی توند لە نێوان فەلەستینییەکان و زایۆنییەکان لەو شارە روویداوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، خەڵکی فەلەستین کە زۆر لە دەستگیر کرانی دوایین زیندانیی فەلەستینی توڕە بوون، لە شاری جەنین لە گەڵ ئیسرائیلییەکان بە شەڕ هاتن. سەرچاوە مێدیاییەکان ڕایانگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە فیشەکی جەنگی و بۆمبی دەنگی دژی فەلەستینییەکان کەلکیان وەرگرتووە.
شایەت حاڵان ڕایانگەیاند کە بەدوای پێکدادانی توند لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان چەند فەلەستینی لە جەنین بریندار بوون، هەندێک سەرچاوە دۆخی ژمارەیەک لە فەلەستینییە گوازراوەکان بۆ نەخۆشخانەیان ناجێگیر ڕاپۆرت کردووە.