عەرەبستان : دانوستان لە گەڵ ئێران دۆستانەیە
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستان شەوی رابردوو گوتی : دانوستان لە گەڵ ئێران دۆستانەیە بەڵام پێشکەوتنێکی زۆری نەبووە .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە رۆیتێرز ، بن فەرحان ئەم لێدوانانەی لە رۆما و لە پەراوێزی دانیشتنی گروپی بیست راگەیاندووە .
جڤینی دوو رۆژەی گروپی بیست لە رۆمای ئیتالیا ، رۆژی شەممە بە کاتی خۆجێیی دەستی بەکار کرد .
وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کاردانەوە بە گۆڕانکاریەکانی لوبنانیش بانگەشەی ئەوەیکرد وڵاتەکەی ھیچ بۆچوونێکی نیە کە حکومەتی نوێی لوبنان بمێنێ یان نا .
نابراو بێ ئەماژە بەو فشارەی کە ریاز خستوویەتە سەر لوبنان ئیدعای کرد : ریشەی قەیرانی لوبنان دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتی حزبوڵڵا .
ئیدعای بن فەرحان لە کاتێکدایە کە عەرەبستان لە گەڵ ھەندێ وڵاتی عەرەبیی دیکە لەوان ئیمارات و کوێت و بەحرێن باڵیۆزانی خۆیان لە لوبنان بانگ کردوەتەوە و لە باڵیۆزانی لوبنانیشیان ویستووە خاکی عەرەبستان جێ بھێڵن .