ئەرتەشی یەمەن بەسەر بنکەیەکی سەربازیی لە مەئریب زاڵ بوو
هێزەکانی ئەرتەشی یەمەن لە درێژەی پێشڕەویەکانی خۆیان دا لە باشووری پارێزگای مەئریب توانیان زاڵ بن بەسەر بنکەی سەربازیی " ئوممو ڕیش ".
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن ڕۆژی شەمە توانیان زاڵ بن بەسەر بنکەی سەربازیی ئوممو ڕیش لە باشووری پارێزگای مەئریب . ئەو بنکە سەربازیە دوایین بنکەی هێزەکانی سەر بە سەعوودی لە باشووری مەئریب بوو .
ڕاپۆڕتە مەیدانیەکان باس دەکەن لەوەی کە هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە نزیک بوونەتەوە بە زاڵ بوون بەسەر بەرزاییەکانی ستراتژیکی " مەلعا " و ئێستاکە تێکهەڵچوونێکی توند لەو بەرەیە دا لە حاڵی رووداندایە .
لە مانگەکانی ئەم دواییەدا هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن خولێکی نوێیان لە ئوپراسیونی ڕزگار کردنی پارێزگا و شاری مەئەریب وەک ناوەندی دەوڵەتی دەس لە کار کشاوە دەس پێکردووە و ئێستاکە زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە لە ژێر کونتڕۆڵی هێزە یەمەنیەکاندایە .