پەرلەمانی یەمەن خوازیاری ھەوڵی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو بۆ ڕاگرتنی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی یەمەن
تشرینی دووهم 19, 2021 13:15 Asia/Tehran
پەرلەمانی یەمەن خوازیاری ھەوڵی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو بۆ ڕاگرتنی شەڕو بوردومان و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیلی یەمەن لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە.
پەرلەمانی یەمەن لە بەیاننامەیەک دا ھێرشەکانی ھاوپەیمانیی سەعودیی بۆ سەر شارە جۆربەجۆرەکانی یەمەن ئیدانە کردو ئەو ھێرشانەی بە ھۆکاری کوژران و یڕیندار بوونی خەڵکی سڤبل و لەنێو چوونی سامان و دارایی گشتی و تایبەتی زانی.
نوێنەرانی پەرلەمانی یەمەن لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان، ئەنجومەنی ئاسایشت و دامەزراوەکانی ھاوپەیوەند کرد کە ئەرکەکانی خۆیان لە ھەمبەر یەمەن دا ڕاپەڕێنن.
پەرلەمانی یەمەن ھەروەھا داوای کرد کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێش بە بەردەوامیی دەست درێژکاری و پێشێلکرانی سەروەریی ئەم وڵاتە و قەڵاچۆی یەمەنییەکان لە لایەن ھاوپەیمانیی سەعودییەوە بگرێت.