حزبوڵڵای لوبنان :ئەمریکا بە دوای پەرلەمانێکدایە کە دژی خۆڕاگریی بێت
ئەندامی حزبوڵڵای لوبنان وتی : ئەمریکا بە دوای ئەوەیە کە پەرلەمانی لوبنان ببێتە مینبەری کردنە ئامانجی خۆڕاگری و پاڵ پێوە نانی ئەو وڵاتە بەرەو ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی .
نەبیل قاووق ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ وتی : لوبنان بووەتە ئامانجی سیاسەتی کاولکەرانەی ئەمریکا و ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە لاگری دەکات لە گەندەڵکارانی سیستمی ئابووری شکست خواردوو و بۆ لاواز کردنی دەسەڵاتی لوبنان لە هەمبەر دوژمنی زایۆنی هەوڵ ئەدات .
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبوڵڵای لوبنان وتیشی ئەمریکا لە لوبنان بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی ڕژیمی زایونی هەوڵ ئەدات و لوبنانیەکان نابێ فەراموش بکەن کە ئەمریکا شەریکی ڕژاندنی خوێنی هەزاران لوبنانیە .
ئەند امی ئەنجومەنی ناوەندی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد ئەمریکا لە هێرشی ساڵی 1982 شەریکی ڕژیمی زایونی بوو و لە پەلاماری ساڵی 2006 بۆ سەرلوبنان دەستی هەبوو .