کانونی یه‌که‌م 14, 2021 17:57 Asia/Tehran
  • ڕیزڕەوێک بە وێنەی شەھید «سولەیمانی» لە ناخی کەرتی غەززەدا

بەرەی گەل لە پێناوی ئازادیی فەلەستین بە وێنەی فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ناخی غەززەدا ئاھەنگی ڕیزڕەوی بەجێ ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھێزەکانی بەرەی گەل لە پێناوی ئازادیی فەلەستین ڕۆژی دووشەممە بە بۆنەی ساڵگەڕی دامەزرانی ئەم بەرەیە بە وێنەی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاھەنگی ڕیزڕەویان بەجێ ھێنا.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاند: لایەنگرانی بەرەی گەل و سەرکردەکانی تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین بە بۆنەی ساڵگەڕی دامەزرانی ئەم بەرەیە ڕێپێوانێکیان بەڕێوە برد.

بەشداری کەرانی ڕێپێوانەکە ھێندێک پارچەنووسیان پێ بوو کە لە سەریان کۆمەڵێک دروشم، لەوانە «بەرەو بەرەیەکی عەرەبی بۆ خۆڕاگرتن لە ھەمبەر ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی» نووسرا بوو.

پێشتر «ماسر تاھیر» بەرپرسی بەشی سیاسیی ئەم بەرەیە لە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆری فەرماندەری شەھیدی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتبووی کە، دوای شکست ھێنانی ئەمریکا لە گەییشتن بە ئامانجەکانی، سەرۆکی قوماندە «حاج قاسم سولەیمانی» بووەتە ھێمایەکی جیھانی.

سەرپەیڤ