کاربەدەستی حەماس : هیچ ئاگربڕێک لە گەڵ ڕژێمی زایۆنی لە کاردا نیە
ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە : رژێمی زایۆنی بۆ ئاگربەس دەبێ ئیمتیاز بدات و هەر ئاگربڕێکیش کاتی دەبێت .
مووسا ئەبوو مەرزوق ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگریی حەماس جەختی کرد ئەگەر ڕژیمی زایونی بۆ هەڵاتن لە جێبە جێکردنی بەڵێنەکانی خۆی لە سەرکات حسێبی کردووە ، ئێمە هیچ جۆرە وەدواخستنێک قەبووڵ ناکەین .
ئەبومەرزووق وتی حەماس نوژەن کردنەوەی غەززە و شکستی گەمارۆی غەزە جێ بە جێ دەکات و ئیسرائیل دەبێ ئاگای لە سیناریوی ئەگەریی لە هەمبەروە دوا خستنی بنیات نانەوە هەبێت .
ئەندامی حەماس جەختیکرد حەماس قەبووڵی ناکات پرسی یەخسیران لە گەڵ پرسێکی دیکەوە گرێ بدرێت بەڵکوو ئەو بزووتنەوەیە لە پێناو جیاکردنەوەی قەیرانەکانی کەرتی غەززە و کەم کردنەوەی کێشە کانی خەڵکی فەلەستین هەوڵ ئەدات .
ئەبوو مەرزووق بە وتنی ئەوەی کە پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین بە دوای وەلانانی حەماسە و بە دوای هیچ ڕێککەوتنێک دا نیە وتی: نەتەوەی فەلەستین لە بارودوخی خۆڕاگریی بە ردەوام لە هەمبەر پڕۆژەی زایۆنی دایە .