کانونی دوھەم 30, 2022 19:51 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حەماس بە سەردانی سەرۆکی رژێمی زایۆنی بۆ ئیمارات

بزووتنەوەی حەماس سەردانی سەرۆکی رژێمی زایۆنی لە ئیماراتی بە ھۆکاری ھاندانی ئەم رژێمە بۆ ئەنجامدانی تاوانکاریی زیاتر لە دژی گەلی فەلەستین زانی .

ئیسحاق ھێرتزوگ سەرۆکی رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لە سەرەتای گەیشنی لە فڕۆکەخانە لە لایەن عەبدوڵڵا بنی زاید ئالی نەھیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێکرا . 

بە پێی راپۆرتی ئەلمەیادین ، بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند ، پێشوازیی لە سەرانی رژێمی زایۆنی لە پێتەختە عەرەبی و ئیسلامیەکان پاداشە بە رژێمی داگیرکەر و ھاندانی بۆ تاوانکاریی زیاتر . 

 لە بەیاننامەی حەماس دا ھاتووە ، بە داخەوە سەردانی ھێرتزوگ بۆ ئەبووزەبی لە سایەی توندبوونی پەلامارەکانی رژێمی داگیرکەر لە دژی گەلی فەلەستین بە کوشتار و  گرتنی ئەم گەلەیە . 

سەرپەیڤ