ئادار 11, 2022 13:13 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی خەباتکارانی فەلەستین: ھیچ وڵاتێک وەکو ئێران لە فەلەستین و ڕزگارکرانی قودس داکۆکیی ناکات

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خەباتکارانی فەلەستین ستایشی داکۆکییەکانی کۆماری ئیسلامی و ھەروەھا حیزبوڵڵای کرد لە گەل و خۆڕاگریی فەلەستین.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەسعەد ئەبو شەریعە» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی خەباتکارانی فەلەستین شەوی ھەینی وێڕای ستایش کردنی کۆماری ئیسلامی و ھەروەھا حیزبوڵڵای لوبنان، بە ڕاشکاوی وتی:ھیچ وڵاتێک وەکو ئێران لە فەلەستین و ڕزگارکرانی قودس داکۆکیی ناکات.

«ئەبو شەریعە» تیشکی خستە سەر بایکۆتەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانیش و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان، تۆڵەی خواستی پتەوو ھەوڵی لێبڕاوانەیان لەمەڕ داکۆکی کردن لە فەلەستین و تاقمە خۆڕاگرەکانیان لێ دەکرێتەوە.

تاقمە ف ەلەستینییەکان ھەتا ئێستا گەلێک جار ستایشی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵایان کردووە بەرامبەر بە گەلی چەوساوەی فەلەستین.

سەرپەیڤ