عەرەبستان لە یەک رۆژدا 81 کەسی لە سێدارەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i406122-عەرەبستان_لە_یەک_رۆژدا_81_کەسی_لە_سێدارەدا
وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سعودی لە درێژەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە ، باسی لەسێدارەدانی81 کەسی کرد لە یەک رۆژدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 12, 2022 18:57 Asia/Tehran
  • عەرەبستان لە یەک رۆژدا 81 کەسی لە سێدارەدا

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سعودی لە درێژەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەم وڵاتە ، باسی لەسێدارەدانی81 کەسی کرد لە یەک رۆژدا .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستانی سعودی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەک دا راگەیاند 81 کەسی کە خۆی وتەنی خاوەنی بیر و فکر و ڕێبازی لاڕێ بوونە ، ئیعدام کردووە . 

وەزارەتی نێوخۆی عەرەبستان ، ناو و تاوانەکانی پاڵدراو بەوانیشی بڵاوکردووەتەوە . لە نێو ناوەکان دا ، ناوی حەوت کەسەی یەمەنی و سوریایی دێنە بەرچاو .

ئەم قەڵاچۆکاریە ئەمڕۆشەممە لە کاتێک دا لە عەرەبستان کراوە کە ئەم وڵاتە ساڵی رابردوو بانگەشەی ئەوەی کردبوو سزای ئیعدامی وەلاناوە .