پەلاماری تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودی بۆ سەر پارێزگەی سەعدە
هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعوودی جارێکی دیکە ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنی دایە بە پەلاماری تۆپخانە .
کاناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن شەوی دوشەمە ڕایگەیاند لە پەلامارەکانی تۆپخانەیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر پارێزگای سەعدە، لانیکەم چوارکەسی سڤیلی یەمەنی بریندار بوونە .
موحەمەد جابر عیوەز پارێزگاری سەعدە ئەم دواییانە بە مەحکووم کردنی جەنایەتی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە یەمەن وتیشی : ئەمریکا بەرپرسی هەموو جەنایەتەکان وئەو کوشتارانەیە کە لە یەمەن بە دی دێت .
بە پێی ڕاگەیندرانی کاربەدەستانی یەمەنی - دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی بۆ سەریەمەن زیاتر لە 85 لەسەدی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی لەناو بردووە ویەمەنی تووشی کەمبوونی توندی خواردەمەنی و دەرمان کردووەتەوە .
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند یەمەن تووشی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهانە . ئێستاکە هەشتا لەسەدی حەشیمەتی یەمەن بۆ درێژەی ژیان پێویستیان بە یارمەتیە .