سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن: عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکا جەماوەری یەمەن قەڵاچۆ دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن لە ھێندێک بانگێشتن بۆ دانوستان لە ڕیازدا ڕەخنەی گرت و پێی داگرت: عەرەبستان بە پشتیوانیی ئەمریکا جەماوەری یەمەن قەڵاچۆ دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی مەیادین، «یەحیا ئەلڕاعی» سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵێک لە سەرکردەو ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتانی جۆربەجۆر، لە داخوازیی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە بارەی بەرپاکرانی ڕاوێژی نێوماڵی یەمەن لە ڕیازی پێتەختی سەعودی داخ و مەخابنی دەربڕی.
«ئەلڕاعی» لە پەیامەکەی دا، لە پیشاندانی وێنەیەکی درۆینەی ئاشتی خوازانە لە عەرەبستان لە باتی وێنە ڕاستەقینەکەی ڕژێمی ڕیاز کە بکوژی جەماوەری یەمەنە ڕەخنەی گرت و وتیشی: عەرەبستان جەماوەری یەمەن بە داکۆکیی ئەمریکا و یە فڕۆکەو موشەک و تەواوی چەکە قەدەغەکراوەکان قەڵاچۆ دەکات.
سەرۆکی پەرلەمانی یەمەن بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە وڵاتەکەی پشتیوانی ئاشتیەو ئەگەر عەرەبستان و ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس لە دانوستاندا ڕاست دەکەن، قەرمانی ڕاگیرانی ھێرش و کۆتایی ھاتنی گەمارۆو بایکۆت ڕابگەیەنن وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایشت، ڕێکخراوەی نەتەوەکان و دامەزراوەکانی سەربەوان بەو ھەنگاوە لاوازەیان لە ھەمبەر یەمەن دا، لێنەھاتوویی خۆیانیان لەمەڕ بە ئەستۆگرتنی بەرپرسایەتیی یاسایی و ئاکاریی و مرۆڤ دۆستانە سەلماندووە.