نیسان 02, 2022 09:51 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ئاگربەسی دوو مانگە لە یەمەن

ھانس گراندبێرگ نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن ، یلسی دامەزرانی ئاگربەسی دوو مانگە لە یەمەنی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئیران پرێس ، گراند بێرگ شەوی رابردوو رایگەیاند ، حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی و ھاوپەیمانیی دەستدرێژکای سعودی لەسەرپێشنیاری رێکخراوی نەتەوەکان بۆ دامەزراندنی ئاگربەسی دو مانگە کە لە کاتژمێر7ی ئێوارەی رۆژی شەممە دووی نیسانەوە جێبەجێ دەکرێت ، وڵامی ئەرێنیان داوەتەوە . 

 نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن گوتیشی ، ئامانج لەم ئاگربەسە ، پێدانی دەرفەت بە خەڵکی یەمەن بۆ رزگاربوونی لە توندی و تیژی ، رەنج و مەینەتی و گرنگتر لەوانە بەدیھێنانی ھیوا بۆ کۆتایی ھێنانی شەڕ لەم وڵاتەیە . 

سەرپەیڤ