تەقەکردن لە قوڵایی تەلەبیب چەندین کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
ویدیاکانی ڕژێ می زایونی شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینی ڕایانگەیاند: لە ئەنجامی تەقەکردن لە تەلەبیب لانیکەم دوو زایونی کوژران و ١٤ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرەی قەتەر، نەخۆشخانەی زایونیی «ئیخلوف» ڕایگەیاندووە کە لە تێکڕای ئەو ١٦ کەسەی کە لە ئەنجامی ھەڵمەتی تەقەکردنەکەی ئەمشەو لە تەلەبیب گوێزراونەتەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە، ھەتا ئەم چرکەیە دوو کەسیان کوژراون کە دۆخی چواری دیکەشیان شپرزەیە.
بەرلەمە کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە نەخۆشخانەییەکان نووسی بووی کە لە ڕەوتی تەقەکردنێک لە تەلەبیب دا دوو کەس کوژراون و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوونە کە دۆخی چوار لەو بریندارانە گەلێک شپیرزەیە.
میدیاکانی ڕژێ می زایونی ڕایانگەیاندووە کە ڕووداوەکانی ئەمشەوی تەلەبیب دەگمەن بووە قەت وەھا شتێک نەبیندراوە.
پەرەسەندنی ھەڵمەتی دژی زایونیی فەلەستینییەکان لە قوڵایی تەلەبیب لە ماوەی ئەم ڕواژانەی دوایی دا بووەتە ھۆی ترس و تۆقانی کاربەدەستان و شارۆچکە نشینە زایونییەکان.