حەماس کاردانەوەی تورکیا و بەحرەینی لەحاند ئوپەڕاسیۆنی تەلابیب مەحکووم کرد
وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس کاردانەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە ئیسرائیلی لە حاند ئوپڕاسیونی تەلابیب و ڕاگەیندرانی نەیاریەتی لە گەڵ ئەو ئوپڕاسیونەی مەحکووم کرد .
حازم قاسم ؛ وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە کاردانەوەی باڵوێزخانەی تورکیا لە تەلابیب لە مەڕ مەحکووم کردنی ئوپڕاسیونی خۆڕاگریی ڕایگەیاند ئەو هەڵوێستەی تورکیا بە توندی ئیدانە دەکات . قاسم وەبیریشی هێنایەوە کە سیاسەتی دەسدرێژکارانەی ئیسرائیل دژی نەتەوەی فەلەستین و پیرۆزایەتیەکانی ، وێنەی تیڕوڕیسم و ڕەگەز پەرەستیە .
پەلاماری چەکدارانەی لاوێکی فەلەستینی لە شەوی هەینی بۆ سەرشاری تەلابیب بووە هۆی کوژرانی سێ کەس وحاڵی شەش کەس لە بریندارانی ئەو ئوپڕاسیونەش نالەبارڕاگەیندراوە .
وەزارەتی دەرەوەی بەحرینیش بە دەر کردنی بەیاننامەیەک دا بە توندی ئوپڕاسیونی تەلابیبی مەحکووم کردبوو کە ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتی بەحرەین ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی حەماس بووەتەوە .