رۆژی دوشەممە ، لە 17 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامیی جەژنە
تا ئێستا 17 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامیی ، سبەی دوشەممەیان وەک رۆژی یەکەمی مانگی شەواڵ و جەژنی موبارەکی رەمەزان راگەیاندووە .
بە پێی راپۆرتی ئاناتولی ، تا ئێستال 17 وڵات لەوان عەرەبستانی سعودی ، قەتەر ، بەحرێن ، کوێت ، ئێمارات ، فەلەستین ، یەمەن ، میسر ، لوبنان ، تونس ، دیوانی ئەوقافی سوننەی عێراق ، سودان ، تورکیا ، جەزاییر ، سوریا و مۆریتانی رایانگەیاندووە ئەمڕۆ یەکشەممە دوایین رۆژی مانگی رەمەزان و سبەی دوشەممە جەژنی رەمەزانە .
وڵاتانی ئەردەن ، مەغریب ، عومان و دورگەکانی کاناری ش کە مانگی موبارەکی رەمەزانیان سێی نیسان یانی رۆژێک دوای ئەو وڵاتانە دەستپێکردووە ، ئەمشەو بەدوای مانگ دا دەگەڕێن و ھێشتا دیار نیە لەم وڵاتانە رۆژی دوشەممە جەژن دەبێ یان نا .
شیاوی باسە شیعەکانی عێراقیش وەک ساڵانی رابردوو ، رۆژێک درەنگتر مانگی رەمەزانیان دەستپێکردووە و ئەمڕۆ ئێوارە بە دوای مانگ دا گەڕاون .
مەولەوی عەبدولحەکیم سەرۆکی دادگای باڵا و بەرپرسی لیژنەی گەڕان بە دوای مانگی تالیبانیش ئەمڕۆ یەکشەممەی وەک جەژنی رەمەزان راگەیاند .
سەرۆکی لیژنەی زانستیی ئەرکانی ئیستھلالی نوسینگەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئسلامیی لە ئێرانیش گوتوویەتی ، 100 تاقم لە ئەمڕۆوە بە دوای مانگی شەواڵ دا دەگەڕێن .