کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان و دەستپێکردنی ژماردنی دەنگەکان
دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان کە لە کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ١٥ بازنەی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دەستیپێکرد، کاتژمێر ٧ی ئێوارە (بەکاتی ناوخۆیی) کۆتایی هات و دەستبەجێ ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکرد.
لەم هەڵبژاردنەدا ٧١٨ کاندید بە شێوەی ١٠٣ لیست بۆ بەدەستهێنانی ١٢٨ کورسی پەرلەمانی لوبنان کێبڕکێیان کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کاندیدەکان لە بنکەکانی دەنگدان دەستی پێکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی لوبنان 30 خولەک پێش داخستنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی 24ـەمین پەرلەمانی لوبنان رێژەی بەشداریکردنی لە 37.5% راگەیاند.
لە ھەمان کات دا نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان لە هەندێک ناوچە لە سەدا ٥٠ی تێپەڕاندووە.
ههفتهی رابردوو خولی یهکهم و دووهمی ههڵبژاردنهکانی دهرهوهی لوبنان له 58 وڵات بهڕێوه چوو که رێژەی بەشداریکردن 60%بوو .