حوزه‌یران 03, 2022 21:30 Asia/Tehran
  • ئاگربڕی یەمەن درێژ کرایەوە

نووسینگەی ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕایگەیاند: ئاگربڕی یەمەن بۆ دوو مانگی دیکە درێژ کرایەوە.

«ھانس گروندبێرگ» ناردراوی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لایەنە تێکھەڵچووەکان لە یەمەن بە پێی ھەمان مەرجی پێشووی ڕێککەوتنە سەرەکییەکە ڕەزامەند بوون بە درێژ کردنەوەی ئاگربڕەکە بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، ئاگربڕەکە ھەر لە دوێنێوە ھەمیسان چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

«گرۆندبێرگ» وتووشیەتی: ھەنگاوەکانی بۆ چەسپاندنی ئاگربڕھەتا کاتی دەست ڕاگەییشتن بە ڕێکارێکی سیاسی بەردەوام دەکات.

جێگای ئاماژەیە لە کاتێکدا لەم ماوەیە ئاگربڕی دوو مانگە لە نێوان ھاوپەیمانیی سەعودی و یەمەن چەسپێندرا بوو کە وڵاتانی ئەندامی ئ ەو ھاوپەیمانییە بەردەوام ئاگربڕەکەیان پێشێل دەکرد.

سەرپەیڤ