حەماس ھەوڵی زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئەدات
سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی سێشەممە بڵاویانکردەوە، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) و سوریا لە سەروبەندی بوژاندنەوەی پەیوەندییەکانیاندان.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرپرسێکی حەماس کە ناوی نەهێنراوە ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەکە و سووریا دوای ١٠ ساڵ گەڕاوەتەوە.
ئهو بهرپرسه ئاماژهی بهوهشکرد که پهیوهندییهکان لهگهڵ سووریا بهرهو باشتربوون دهچێت و دهگهڕێتهوه بۆ رابردووو سهرکردهکانی حهماس سەردانێکی زۆریان بۆ دیمهشق کردووه.
ئەو بەرپرسەی حەماس گوتیشی : سووریا پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و گەلی فەلەستین دەکات، حەماسیش گرنگی بە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ سووریا و هەموو وڵاتانی عەرەبی دەدات.
پێشتر موسا ئەبو مەرزوق، جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین، هیوای خواستبوو کە گۆڕانکاری بکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەکە لەگەڵ دەوڵەتی سووریا.