ته‌مووز 02, 2022 16:40 Asia/Tehran
  • حەماس: ڕژێمی زایۆنی دەرەنجامی شەهیدکردنی یەخسیری ژنی فەلەستینی دەبینێت

وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) تاوانی زایۆنیەکان لە شەهید کردنی ژنە بەندکراوێکی فەلەستینی شەرمەزار کرد و وتی: ڕژێمی زایۆنی دەرەنجامی ئەو تاوانانە دەبینێت.

سەعدیە مەتار تەمەن ٦٨ ساڵ کە بەتەمەنترین ژنە زیندانی بەندیخانەی ڕژێمی زایۆنی بوو، ئەمڕۆ (شەممە) لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمە شەهید کرا.

بە شەهید بوونی ئەم ژنە دیلە فەلەستینییە لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی، ژمارەی یەخسیرانی شەهیدی فەلەستین گەیشتە ٢٣٠ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی سەداو سیما ؛ عەبدول لەتیف ئەلقانووع وتەبێژی حەماس گوتیشی: شەهید بوونی سەدیعە مەتار بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەری قودس، دڕندەیی ئەم ڕژێمە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەندکراوان و بەتایبەت نەخۆشەکان دەردەخات.

ئەلقانوع جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی کەمتەرخەمی پزیشکی کە داگیرکەرانی زایۆنی لە دژی دیلە قارەمانەکانی فەلەستین ئەنجامی دەدەن، تاوانێکی ترسناکە کە دەبێ بوەستێنرێت.

وته‌بێژی حه‌ماس گوتیشی: هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤ، مرۆیی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێ بێده‌نگی خۆیان سه‌باره‌ت به‌م تاوانه‌ی زایۆنییه‌کان بشکێنن و ڕێبه‌رانی داگیرکەری قودس دادگایی بکه‌ن.

لە ئێستادا نزیکەی ٤ هەزار و ٨٠٠ بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی دا گیراون و لە نێویاندا ١٧٠ منداڵ و ٣٩ ژن و دەیان کەسی بەساڵاچوو دەبینرێن.

سەرپەیڤ