هاوپەیمانی سەعوودی 155جار ئاگربڕی یەمەنی پێشێل کرد
سەرچاوە یەمەنیەکان ڕایانگەیاند : هاوپەیمانی سەعوودی لە ماوەی شەو وڕۆژی ڕابڕدوودا 155 جار ئاگربڕی یەمەنی پێشێل کردووە .
هاوپەیمانیی سەعوودی بەئەنجام دانی گەشتی ئاسمانیی سیخووڕی بەسەر پارێزگاکانی حودەیدە ، مەئاریب ، تەعەز، حیججە ،جوف ،سەعدە ،زالیع و دەڤەرەکانی ئوپڕاسیونی سەرسنوور ؛ ئاگربڕی ڕێکخراوی نەتەوەکانی بنپێی کردووە .
هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بنکەی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکان و هەروەها ماڵی شارومەندانی یەمەنیان لە پارێزگاکانی حودەیدە، تەعەز، مەئاریب، حیججە ، سەعدە، بەیزا جەیزان و زالیع، دایە بەر پەلاماری قورسی تۆپخانەو ڕۆکێت و هاوەن .
فڕۆکەکانی ناس کردن و ھێرشبەری هاوپەیمانی سەعوودی ، ناوچەیەک لە شاری حەیس هەڵکەوتوو لە پارێزگای حودەیدە و مەقبەنە لە پارێزگای تەعەزیان کردە ئامانج .
پێشتریش «مەهدی ئەلمەشات» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن وتبووی کە ئاگربڕی یەمەن لە ئەنجامی پێشێلکرانی بەردەوامی لە لایەن هاوپەیمانیی سەعوودیەوە لەناو چووە .
شەڕھەڵایساندنی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی سەدان هەزار یەمەنی و ئاوارە بوونی زیاتر لە 4 ملوێن کەس .