عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی: سوپای یەمەن لە باڵاترین حاڵەتی ئامادەباشی و جەنگاوەری دایە
«عەبدولمەلیک بەدرەدین ئەلحوسی» سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی ھەینی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕیزڕەوتی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە پارێزگای حودەیدەی (ڕۆژئاوای یەمەن) ئاماژەی بەوە کرد کە تەماحی دوژمنان بۆ داگیرکردنی یەمەن بووەتە تەڕاویلکە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری ئێران پرێس، «عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی» بە دەربڕینی ئەمەی کە سوپای یەمەن لە باڵاترین حاڵەتی ئامادەباشی و جەنگاوەری دایە، وتیشی: ئەو نمایش و ڕیزڕەوتە سەربازییانە پەیامێکە لەمەڕ بەردەوامیی چالاکیی بەبڕشتانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەکان و سوپای یەمەن ڕاستگۆیانە و بە باوەڕەوە خەریکی گەشە پێدانی تواناکانی خۆیەتی.
سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە درێژەی قسەکانیدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئامانج لە بەڕێوەچوونی هەموو ئەم نمایش و ڕیزڕەوتانە دڵنیاکردنەوەی خەڵک و ناردنی پەیامێکە بۆ دوژمنە دەستدرێژکارەکان، وتیشی:
سوپای یەمەن لە گۆڕەپانە جۆربەجۆرەکانی شەڕ و پەرەپێدانی تواناکانیدا گەیشتووەتە ئاستێکی گرنگ و بە ڕادەیەکی زۆر ھێزی بەرپەرچ دانەوەی لە خۆی دا مسۆگەر کردووە.
«مەهدی ئەلمەشات» بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەنیش لە ڕێوڕەسمی نمایشی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە وتی: ئەو جێ و شوێنە بەرزەی کە لە ئێستادا سوپای یەمەن بەدەستی هێناوە، لەو بەرهەمانەی بەرخۆدان لە دژی دەستدرێژکارییەکان دوژمنە.