ئه‌یلوول 24, 2022 07:34 Asia/Tehran
  • تەرمی ٨٧ کۆچبەر کە لە بەلەمێکی لوبنانیدا بوون لە ئاوەکانی سووریا دۆزرانەوە

وەزیری گواستنەوەی لوبنان ڕایگەیاند، تەرمی 87 کۆچبەری بەلەمێکی لوبنانی لە ئاوەکانی سووریا دۆزرایەوە.

 پێنجشەممەی رابردوو، بەلەمێکی لوبنانی کە لانیکەم 150 کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی سووریا نوقم بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی سەدا و سیما ؛ عەلی حەمییە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی لوبنان رایگەیاند، تا ئێستا تەرمی 87 کەس لە هەڵگەڕانەوەی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی دۆزراونەتەوە و 20 کۆچبەریش کە لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بووە، لە شاری تارتۆسی سووریا خەوێندراون.

حەمییە گوتیشی: هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کەسانی دیکەی بێسەروشوێنکراو لەم ڕووداوەدا لە کەناراوەکانی شاری تارتۆس لە سووریا بەردەوامە.

وەزیری گواستنەوەی لوبنان لە روونکردنەوەی وردەکاریی نوغرۆبوونی بەلەمی ئەو کۆچبەرە نایاساییانە رایگەیاند، 130 بۆ 150 کۆچبەری نایاسایی لە ناوچەی مەنییە لە باکووری لوبنانەوە بە بەلەمێکەوە بە ئاڵای لوبنانەوە دەچنە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا، کە بەهۆی کەشوهەوای خراپەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە،  لە کەنارەکانی تارتوس لە سوریا هەڵگەڕاوە.

حەمیە روونی کردەوە کە سەرنشینانی ئەم بەلەمە سوری و لوبنانی و فەلەستینین.

سەرپەیڤ