تشرینی دووه‌م 29, 2022 09:40 Asia/Tehran
  • ئاوارە و هەڵوەدابوونی ٥ ملیۆن کەس لە تاوانکاری دژەمرۆڤایەتی سوعودیەکان

پەلاماری دەسدرێژکارانەی هاوپەیمانی سوعودی بۆسەر وڵاتی هەژاری یەمەن لە هەشت ساڵ لەمەوپیش هەتائێستا و تاوانی دژە مرۆڤایەتی سوعودیەکان بووەهۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن یەمەنی لە ماڵ و زێدی خۆیان .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای بەڕێوەبەرایەتی وهەماهەنگی کاروباری مرۆڤ دوستانەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە سەنعا ڕایگەیاند: ژماری ئاوارەکانی ١٥ پارێزگەی یەمەن هەتا کۆتایی مانگی ئاگۆست " گەلاوێژ"خەرمانان"ی ئەمساڵ بۆ پێنج ملیۆن و١٥٩ هەزار و٥٦٠ کەس بەرزبووەتەوە.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە مانگی گەلاوێژ لە بەیاننامەیەکدا ژماری ئاوارەکان لە یەمەنی ٤٠٣ ملیۆن کەس ڕاگەیاند ووتبووی کە یەک لە سێیان لە دۆخی سەخڵەت دادەژێن، لەحاڵیکدا کەزیاتر لە ٢٣ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەم وڵاتە بەجۆرێک پێویستیان بە یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە وپاڕێزران هەیە. ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها پێشبینی کردووە : لە مانگی دێسەمبەر" کۆتایی ئەمساڵی زایینی" ژماری کەسانێک کەلە یەمەن لە دۆخی نالەبار ونائەمنی خۆراک دان، بۆ١٩ ملیۆن کەس بەرزبێتەوە. ئاگربڕی کاتیی لەیەمەن ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەر کۆتایی هات ودوای سێ جاردرێژکرانەوە ی دوومانگە، بەهۆی زێدەخوازی هاوپەیمانی دەسدرێژکار وبنپێکەری بەردەوامی ئاگربڕەکانی پێشوو لە لایەن ئەم هاوپەیمانیەوە ئیتر درێژ نەکراوەتەوە. عەرەبستان بەهاوڕێیەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بەحرەین ، سودان وئەمریکا لە شەشەمی خاکەڵیوەی ساڵی 2015 بەدامەزرانی بەناو هاوپەیمانی عەرەبی- ئەمریکایی، دەسدڕێژی بۆسەر یەمەنی دەسپێکرد بەڵام لە زیاتر لە هەشت ساڵی ڕابردوو بێجگە لەئیمارات وئەمریکا،هاوپەیمانانی تری سوعودی لەم هاوپەیمانیە چوونە دەر و ئەبوزەبیش هەرئیستا لە هاوپەیمانێکی کۆن بووە بە خەنیمێکی ڕوودەرڕووی ڕیاز لەباشووری یەمەن. 

سەرپەیڤ