خالید مەشعەل: ڕزگارکرانی فەلەستین گرینگترین پرس و بابەتی نیشتمانیمانە
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزاڤی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» وتی: ڕێزگرتن لە ڕۆژی هاوپشتی کردن لەگەڵ نەتەوەی فەلەستین دەرفەتێکی نوێیە بۆ پێداگری کردنەوە لەسەر مافی نیشتمانی و مێژویی ئێمە.
«خالید مەشعەل»ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزاڤی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین «حەماس» لە دەرەوە، ڕایگەیاند: ڕێزگرتن لە ڕۆژی هاوپشتی کردن لە گەلی فەلەستین دەرفەتێکی نوێیە بۆ پێداگری لەسەر وەفادار بوون بە مافە نیشتمانی و مێژووییەکەی کە گرینگترین بابەتیشی ڕزگارکردنی فەلەستینە لە دەریاوە ھەتا ڕوبارو گرتنەوەی قودسی داگیرکراوو مزگەوتی ئەقساو سەرجەم پیرۆزگە ئیسلامی و کریستیانیەکانمان و هاوکات گەڕاندنەوەی ئاوارەو پەرتەوازەکانە بۆ سەر خاکی خۆیان و ئازاد کرانی سەرجەم دیلە فەلەستینیەکان.
وتیشی: لەدوای تێ پەڕینی حەفتاو پێنج ساڵ بەسەر ڕۆژی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین ئەوەتا هەنوکە ڕوداوو گۆڕانکاری بەردەوام لە گۆڕەپانی فەلەستین بەدی دەکەین، کە ڕەنگە گرینگترینی پەرەدان بە خۆڕاگری لە لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن بێت.
ئەم کاربەدەستەی حەماس وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە لێواری ڕۆژئاوا بەدیاری خست کە لەبەرامبەر دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی و کردەوەی دەستدرێژکارانەی زایونیەکان بەهیچ شێوەیەک مل کەچ نابێ وتیشی: ئەمڕۆ شاهیدی ماڵاوایی خەڵکی فەلەستینین لەگەڵ ئەو شەهیدانە بووین کە ملیان بۆ زایونیەکان کەچ نەکردو بێ گومان غەزەش سەرەڕای گەمارۆو بایکۆت هەروا پێداگرن لەسەر خۆڕاگریی خۆیان و وەک ئاڵاھەڵگری خۆڕاگری و ڕزگارکردنی فەلەستین لەگەڵ چین و توێژەکانی دیکەی خەڵکی ئەو خاکە لە دەرەوەو ناوخۆدا دێتە ئەژمار.