کانونی یه‌که‌م 28, 2022 09:23 Asia/Tehran
  • وشداری سەنعا بە هاوپەیمانی سەعوودی

ئەندامی وەڤدی دانووستانکاری دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن وشداری داوە بە هاوپەیمانی سەعوودیا سەبارەت بە هەرچەشنە کردەوەیەک لە پێناو تووندترکردنەوەی گەمارۆی ئابووری ئەم وڵاتە.

"عەبدولمەلێک ئەلعەجەری" ئەندامی وەفدی دانووستانکاری دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن گوتی، هەرچەشنە کردەوەی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی هاوڕەوت لەگەڵ تووندتر کردنەوەی گەمارۆی ئابووری یەمەن بەمانای پێشگرتن لە هەرچەشنە  پێشکەوتن لە پیناو چارەسەری دۆسییەی ئینسانی و ئابووری ئەم وڵاتەیه.

ئەم کاربەدەستە یەمەنییە جەختیکردەوه، وڵاتانی دەستدرێژکار بەرپرسی هەر دوهاتێکی تووندتر کردنەوەی گەمارۆی ئابووری لەیەمەن دان.

لەلایەکی ترەوە نەجیب ئەلقەباتی گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند،هاوپەیمانی سەعوودی ناوەندەکانی تەندروستی، دەرمانی و ناوەندەکانی ئاگاداریی و کۆنترۆڵی نەخۆشییەکانی درمی یەمەنی داوەتە بەر ئامانجی خۆی و  پێشدەگرێت لەگەییشتنی هەرچەشنە دەرمان بۆ نێو وڵات.

 ئەلقەباتی گوتی، تاوانکاریی دەستدرێژکاران جگەلە وەبەر ئامانج دانیکارگێرانی پزشکی و ئۆرژانس، ناوەندەکانی کۆنترۆڵی مالاریا و دەرمانی نەخۆشانی کولێرایان خستۆتە ژێر کارتێکەری خۆیان دا.

عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی ٢٠١٥ەوە دەستدرێژی سەربازی کردووە سەر یەمەن و ئەم وڵاتەی گەمارۆی ئاسمانی دەریایی و زەوینی کردووە. ژمارەی قووربانیانی شەری یەمەن گەییشتۆەتە یانزە هەزار کەس.

پتر لە دوو ملیۆن منداڵ لەیەمەن تووشی بەد خۆراکی بوونە و پتر لە حەفدە ملیۆن یەمەنی لەوان  نۆ ملیۆن منداڵ لەڕەنج دان بە هۆی کەم ئاوی، بابەتەکانی هاوپێوەند بە تەندروستی وهەروەها ڕاژەکاری تەندروستی.