پیرۆزبایی سوڵتانی عوممان بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i415073-پیرۆزبایی_سوڵتانی_عوممان_بە_بۆنەی_ساڵیادی_سەرکەوتنی_شۆڕشی_ئیسلامی
سوڵتانی عوممان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2023 18:57 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی سوڵتانی عوممان بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

سوڵتانی عوممان لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆزبایی کرد.

سبەینێ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ (٢٢ ڕێبەندانی ١٣٥٧) بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

ھەر بەم بۆنەیەوە و بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «هەیسەم بن تاریق»، سوڵتانی عوممان، ڕۆژی (هەینی)، لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایی لە «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کرد.

سوڵتانی عوممان هەموو ساڵێک بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ئێران دەکات.