عەرەبستان شمشێر لە ڕووی ڕژێمی زایونی ھەڵدەکێشێت
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان وێڕای شەرمەزارکردنی هەنگاوی ڕژێمی زایۆنی بۆ دروستکردنی زیاتر لە ٨ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە فەلەستینی داگیرکراو، ئەم هەنگاوەی بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد.
ڕژێمی زایۆنی بە وێرانکردنی ماڵ و حاڵی فەلەستینییەکان و بنیاتنانی شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستی، هەوڵ دەدات پێکهاتەی جوگرافیای ناوچە فەلەستینییەکان بگۆڕێت و ڕووخسارێکی زایۆنی بەو ناوچانە بدات بە مەبەستی چەسپاندنی هەژموونیی خۆی لە ناوچە فەلەستینییەکان.
بەپێی بڕیارنامەی ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، چالاکییەکانی نیشتەجێکردنی ڕژێمی زایۆنی نایاساییە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عەرەبستان (واس)؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی و کردەوەکانی ئانتریک کارانەی ئەم ڕژێمە بوەستێنن.
وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاندووە که ئەم جۆرەکارانەی ڕژێمی زایۆنی بەربەستن له بەردەم چارەسەریی سیاسی قەیرانی فەلەستین.
جێگای ئاماژەیە بە پێچەوانەی بەیاننامەکەی «شەرموشێخ» کە بەڵێنی دابوو بۆ ماوەی چەند مانگێک هەرچەشنە چالاکیەکی بنیاتنانی نیشتەجێبوون ڕابگرێت، ڕژێمی زایۆنی لە ئێستادا دەستی کردووە بە دروستکردنی هەزار و ٢٩ یەکەی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودسی پیرۆز.