نیسان 06, 2023 21:08 Asia/Tehran
  • ڕوماڵی بەرفراوان لەسەر ڕێککەوتنە نوێیەکەی تاران و ڕیاز لە میدیا عەرەبییەکان دا

دیداری وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شانشینی عەرەبستان لە پەکینی پایتەختی چین بە ئامادەبوون و پشتیوانیی حکومەتی چین و ئەو ڕێککەوتنانەی لە نێوانیان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیەندراون ، بە شێوەیەکی بەرفراوان لە میدیا عەرەبییەکاندا ڕەنگدانەوەی هەبووە.

پێشهاتی نوێ وخێرا لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی گەورەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران وعەرەبستانی سعودی لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیا عەرەبییەکان دا هەبوو.

کەناڵی ئەلمەیادین لە هەندێک هەواڵ و ڕاپۆرتدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە نووسیویەتی: هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی دوو وڵات، پتەوکردنی هاریکاری بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، ھەروەھا هەروەها ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا و دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان بەرپرسان و نوێنەرانی کەرتی تایبەت.

هەروەها تۆڕی سپۆتنیکی عەرەبی هەندێک هەواڵی بەپەلەی سەبارەت بە دەستپێکردن و درێژەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان بە مەبەستی پێداچوونەوە بە شێوازەکانی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: چین ئێران و عەرەبستانی کۆکردەوە.

کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەریش لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە هەواڵی دیداری «ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و بن فەرحانی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی پەیوەندییە فەرمییەکانی نێوان ئێران و سعودیە دەستیپێکردووە.

هەروەها پێگەی هەواڵدەریی "ئەلعەرەبی"ش دەستپێکردنی فەرمی یپەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە و جەختکردنەوەی هەردوولا لەسەر گرنگیی سەقامگیری لە ناوچەکەدا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعەرەبی، ئێران و سعودیە ڕێککەوتوون لەسەر چالاککردنی کۆمیسیۆنە هاوبەشەکانی حکومەت، کاروباری دەرەوە و کەرتی تایبەت بۆ دانانی زەمینە بۆ هاوکاری بازرگانی و وەبەرهێنان و هەنگاوی پێویست لەو بوارەدا.

ھەروەھا ئاژانسی هەواڵدەریی "سەما ئەلئەخبارییە"ش بەشگەلێکی دەقی ناسراو بە بەیاننامەی هاوبەشی تاران و ڕیاز لە پەکینی بڵاو کردووەتەوە کە تیایدا هەردوو وڵات ڕێککەوتوون لەسەر بەهێزکردنی هاوکارییەکان بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ