جموجۆڵە گوماناوییەکانی ئەمریکا لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ سوریا و عەرەبستان
نوێنەرانی عێراق لە درێژەی جموجۆڵە گوماناوییەکانی ئەمریکا لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ سوریا و عەرەبستان هۆشدارییان دایە حکومەت و دەزگای ئەمنیی وڵاتەکەیان.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، «کەریم عەلیوی» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی ئەلفەتح، ڕۆژی یەکشەممە، بە ئاماژەدان بە نیشتنەوەی گوماناویی کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەمریکا لە شاری «ئەلتەیب»ی سەر بە پارێزگای میسان، ڕایگەیاندووە: لەم دواییانەدا، زانیاریی ورد لەسەر جموجۆڵی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لەناو سنوورەکانی عێراق و لە دەرەوەش، واتە لەسەر سنوورە هاوبەشەکانی سوریا و عەرەبستان لەگەڵ عێراق بە دەست ھاتووە.
«عەلیوی» هۆشداری دایە حکومەت و هێزە ئەمنییەکان و ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژانە چالاکیی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە زیاتر دەبێت و دەبێت چاودێری و بەدواداچوون بۆ ئەو جموجۆڵانە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بکرێت.
«عەقیل ئەلتائی» شارەزای ئەمنیی عێراقی، ڕۆژی شەممە باسی بەردەوامیی جموجۆڵەکانی ئەمریکا لەسەر سنوورەکانی عێراق و سوریا لەم ماوەیەی دوایی کردو ڕایگەیاند کە سیاسەتی حکومەتی عێراق چاو نوقاندن لەسەر ئەو جموجۆڵانەی ئەمریکایە.