عەرەبستان: ھەتا ئێستا پتر لە ملوێنێک زیارەتکاری ماڵی خودا ڕوویان لەم وڵاتە کردووە
وەزارەتی حەجج و عومرەی عەرەبستان ڕایگەیاندووە، ھەتا ئێستا پتر لە یەک ملوێن کەس لە دەرەوە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌رزی حەجج روویان له عەرەبستان كردووه.
«محه‌مه‌د بیجاوی» راوێژكاری وەزارەتی حەج و عومرەی عەرەبستان،بە کەناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئیخبارییه‌ی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان بە هەموو توانا و کارمەندەکانییەوە کاردەکات بۆ خزمەتکردنی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له عەرەبستان ده‌كه‌ن.
«محه‌مه‌د بیجاوی» ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سه‌رجه‌م توانا ماددیی، ته‌كنه‌لۆژی و مەدەنییەکان خراونه‌ته گه‌ڕ بۆ ئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە بۆ حه‌ج ده‌چن. جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه هەموو دەروازە سنوورییەکان بۆ پێشوازی كردن له حاجییان كراوه‌ن و زۆرترین ئامادەکاریی كراوه تاوه‌كو كاره‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئەو کەسانەی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حەج روو له عەرەبستان ده‌كه‌ن، به زووترین كات راپه‌ڕێنرێت.
«بیجاوی» تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه سەرجەم فڕۆکەخانەکانی مەدینە و مەککە بە هەموو توانایانه‌وه کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوه‌ی پرۆسه‌كان به‌سه‌لامه‌تی به‌ڕێوه بچن و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه کە زیاتر لە یەک ملوێن کەس لە دەرەوەی وڵاتەكه‌وە به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی فه‌رزی حەجج روویان له عەرەبستان كردووه.