پێنجەمین هەوڵ وتەقالا بۆ ئامادەکردنی بڕیارنامە لەبارەی غەززە/ ئەمریکا گەورەترین تەگەرەی سەرڕێگای ئاگر بڕ
بڕێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازن هەمدیسان ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک لە بارەی فەلەستین ئامادە بکەن
- لەدۆخێکدا کەشەهیدکرانی کەسانی ناسەربازی لەغەززە بەهۆی پەلامارە قورسەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە ڕێبەرایەتی ئیمارات وبەرازیل لە سەروبەندی ئامادەکردنی ڕەشنووسی بڕیارنامەی نوێ لەم شورایە دان.
ئەمە پێنجەمین هەوڵ بۆ پەسەن کرانی بڕیارنامە لەم بارەدایە وئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بەنیازن دەقی ڕەشنووسەکە بەجۆرێک ڕێک وپێک بکەن کە هیچ کام لە ئەندامانی هەمیشەیی ڤێتۆی نەکەن .
لەم نێوانەدا ، ئەمریکا گەورەترین لەمپەری سەرڕێگا بۆ ڕێککەوتن لەسەر دەقەی بڕیارنامەیەکە.
لە وتووێژەکانی ڕۆژی دوشەممە لەبارەی ڕەشنووسەکە، واشنتۆن خوازیاری گونجێندرانی ٢وشەی سەرەکی لەدەقەکەدابوو: حەماس وبارمتەکان.ئەمریکا ، زیاترلەوە، لەگەڵ هەرجۆرە کەڵک وەرگرتن لە ووشەی ئاگربڕیش ناڕازیەوتەنیا لە " وەستانە مرۆڤ دوستانەکان" بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتی مرۆڤی بە غەززە پشتیوانی دەکات. میدیا نێودەوڵەتیەکان ڕاپۆرتیان داوە هێشتا هیچ نیشانەیەک لە ئامادەیی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ دانی دەنگ بە بڕیارنامە لە ئارادانیە.